ئاییین مەزدەکی و شوێنەوارەکانی بەسەر دەوڵەتی خەلافەتی عەباسییەوەلەسەردەمی عەباسیی

یەکەمدا )132-232ک/050-740ز)

پ.ی.د.کەیوان ئازاد ئەنوەر

ABSTRACT:

(مەزدەکی) بەیەکێک لەئایینە کۆنەکانی ئێرانی کۆن دادەنرێت، کە شوێنەوارەکانی نەک بەسەر ئیمپراتۆڕێتی ساسانییەوە، بەڵکو بەسەر دەوڵەتی خەلافەتی عەباسیشەوە بەجێما. هۆکارەکەش ئەوە بوو، کە عەباسییەکان لەپیناو سەرخستنی بانگەوازەکەیان و ڕووخاندنی دەوڵەتی خەلافەتی ئومەوی، پشتیان بە نەتەوە ناعەرەبەکان و لەنیویاندا ئێرانییەکان بەست، تا لە بەرەنگاربوونەوەی دەوڵەت و بنەماڵەی ئومەویدا سەرکەوتووبن. لەوپیناوەشدا چەندین بەڵێنیان بەواندا، کە لەکاتی گەیشتن بە دەسەڵات قەرەبووی ئەو چاکەیان بۆ بکەنەوە. لەو نێوەندەشدا (ئەبوموسلمی خۆراسانی) وەک کەسایەتییەکی دیار خۆی گەیاندە عەباسییەکان و ڕۆڵی خۆی لەسەرخەستنی بانگەوازەکەدا گیڕاو هەوڵەکانی لە سەرخستنی ئەوان بۆ دەسەڵات و دامەزراندنی دەوڵەتەکەیان چڕکردەوە، بەڵام کاتێک گەیشتنە دەسەڵات لەو بەڵینانە پاشگەزبوونەوەو لەبری پاداشت کەوتنە دژایەتیکردنی دۆست و پشتیواناکانی دوێنیان. لەیەکەم کاردانەوەشیاندا سەرکردەکەیان (ئەبوموسلمی خۆراسانی)یان کوشت. ئەو ڕووداوەش دەرفەتیکی باشی بە پەیڕەوانی مەزدەکیدا، تا کوشتنی ئەو کەسایەتییە لەپیناو گیڕانەوەی سەروەرییەکانی ڕابردوویان بقۆزنەوەو دەست بدەنە ڕاپەڕین. لەو نیوەندەشدا (ڕاوەندی و خوڕەمییەکان) وەک دوان لە لقەکانی ئایینی مەزدەکی بەڕەو ڕووی دەوڵەتی خەلافەتی عەباسیدا بوونەوە، بەڵام کۆتایی هەموو هەوڵەکان شکست بوو، چونکە نەیانتوانی لەبەرامبەر دەوڵەتیکی بەهێزی دامەزراوەی وەک (عەباسی)دا بووەستن

DOI:

juhd.20160203.07

http://dx.doi.org/10.21928/juhd.20160203.07

 

 DOWNLOAD PDF:

  PDF (کوردی)

 

KEYWORD

<pئاییین مەزدەکی ,خەلافەتی عەباسی