کاریگەریى ئامڕازەکانى گەیاندن لەسەر پەیوەندییە خێزانییەکان

م.توانا فريدون حسين

ABSTRACT:

خێزان خانەى یەکەمى کۆمەڵگایە، بناغەى دروستبوونى مرۆڤایەتیە، لەخێزانەوە مرۆڤـ بۆ ژیانى کۆمەڵایەتى و داهاتووى خۆى ئاراستە دەکرێت، خێزان گروپێکە لەچەند کەسێک پێکهاتووە، کە لەڕێگەى پەیوەندى خوێنەوە بەیەکەوە بەستراون و پەیوەندییەکانیان توندوتۆڵ و سەرەکییە، لەناوەندى خێزاندا پەروەردەو پێگەیاندنى کۆمەڵایەتى و هەموو ئەو بابەتانەى پەیوەندییان بە لایەنى کولتوورى و ڕۆشنبیرییەوە هەیە لە باوانەوە بۆ منداڵان دەگوازرێنەوە.
لەم توێژینەوەیەدا گۆڕاوى جێگیر بریتییە لە ئامڕازەکانى گەیاندن، گۆڕاوى پاشکۆ بریتییە لە پەیوەندییە خێزانییەکان،لێرەدا کاریگەریى ئامڕازەکانى گەیاندن لەسەر پەیوەندییە خێزانییەکان دەردەخرێت کە تاچەند هەریەک لە ئامڕازەکانى وەک تەلەفزیۆن و ئینتەرنێت و مۆبایل، کاریگەرییان لەسەر پەیوەندییە خێزانییەکان دروستکردووە چونکە سەردەمى ئێستا پڕە لەو بەرهەمانەى کە تەکنەلۆجیاى زانیارى لەڕێگەى بازرگانى و گواستنەوەوە بە جیهاندا بڵاوى کردوونەتەوە

DOI:

juhd.20160203.13 http://dx.doi.org/10.21928/juhd.20160203.13

 

DOWNLOAD PDF:

  PDF (کوردی)

 

KEYWORD

ئامڕازەکانى گەیاندن ,پەیوەندییە خێزانییەکان