زمانی فەرمی و پێگەی زمانی کوردی لەنێو زمانە جیھانییەکاندا


ھاشم ئەمین : ماستەر لە زمانناسی گشتی-زانکۆی تاران


پوختە
زمان دیاردەیەکی کۆمەڵایەتییەو ئامرازێکە بۆ ناساندن و بەرەو پێشبردنی پەیوەندی و لێکتێگەیشتن لەنێوان دەنگ و رەنگە جیاوازەکان، خاڵی جیاکەرەوەی گرنگی نێوان زیندەوەران بەگشتی لە دوای ئاوەز زمانی قسەکردنە، ئەگەر لەرابردودا دەوڵەت ھێمای ناساندنی نەتەوە بووبێت، ئەوا لە ئێستادا زمان بووەتە ناساندنی نەتەوە. زۆرن ئەو زمانانەی کە خاوەنی پێگەو کلتورو فەرھەنگن و لەچوارچێوەی دەوڵەتیشدا رێکنەخراون، بەڵام زمانەکەشیان ھیچ مەترسییەکی لەسەر نییە، لەکۆی ئەو (٧١٠٢) زمانەی ئەمڕۆ لەجیھاندا ھەیە، (٦٠٠٠) زمان کە قسەی پێدەکرێتت مەترسی لەناوچوونیان لەسەرە، لەنێو ئەم ژمارە زۆرەی زماندا زمانی کوردی لەریزبەندی زمانە پارێزراوەکاندایەو نەوە دوای نەوە زمانەکەی گواستووەتەوەو لەو شەش ئاستەی کە یونسکۆ بۆ پاراستنی زمانەکان دایناوە زمانی کوردی لەریزبەندی ئاستی یەکەمدایە بۆ پاراستنی زمانەکەی، ئێستا زمانی کوردی خاوەن کۆدی ژمارە (٣٤٢)ە لەنێو (١٤٣) زمانی زیندوی جیھاندا کە لەلایەن دەزگای جیھانی (ETS)ەوە بە فەرمی ئاماژەی پێکراوە، زمانی کوردی پێگەیەکی دیاری لەنێو زمانە چالاکەکانی جیھاندا ھەیەو لە کۆی ئەو (٨٨-١٠٠) زمانەی کە لە (٨٠%)ی دانیشتوانی زەوی قسەی پێدەکەن زمانی کوردی توانیویەتی لە ریزبەندی نیوەی یەکەمی ئە زمانانەدا بێت و وەک زمانێکی دیار لەنێو پێگەی زمانناسی جیھانیدا بناسرێت، ھەڵبەت ئەمە لەسەر ئاستی جیھانی. لەسەر ئاستی ناوخۆش زمانی کوردی لەدوای زمانی عەرەبی وەک دووەم زمانی رەسمی نەک تەنھا لە ناوچە کوردییەکاندا، بەڵکو لە سەرتاسەری عیراقدا ناسێنراوە، ئەمەش زەمینەیەکی لەباری رەخساندوە بۆ ئەوەی جارێکی دیکە ئەم زمانە لە قاڵبێکی نوێدا خۆی دابڕێژێتەوەو بتوانرێت ھەنگاو بەرەو دروستکردنی زمانی ستاندارد بنێت، یان ئەگەر لەم قۆناغەشدا نەتوانرا ئەو ھەنگاوە بنرێت، ئەوا دەتوانرێ زمانێکی نوسینی یەکگرتوو پەیڕەو بکرێ و لە چوارچێوەی سیاسەت بھێنرێتە دەرەوەو چیدی ناوچەگەری و شێوەی جیاوازی دیالێکتەکان بە لێکۆڵینەوەی زانستی یەکلایی بکرێتەوە بۆ بونیادنانی زمانی ستاندارد، لەم لێکۆڵینەوەیەدا ھەوڵدراوە شەنوکەوی زمانی فەرمی و پێگەی زمانی فەرمی کوردی و نزیکبوونەوەی لە زمانی ستاندارد و ئاماژە بە زمانە نێودەوڵەتییەکان و خستنەڕووی ھەندێ لایەنی زمانیی چەند زمانێکی جیاوازو نزیکیی لە زمانەکاندا بخرێتەڕوو.


Download PDF File

DOI : 10.21928/juhd.20170610.07


سەرچاوەکان
زمانی کوردی
١- ئەمیر حەسەن پوور (د)، دەربارەی کێشە ھەنوکییەکانی زمانی کوردی، (٢٠١٢)، سیمینار، لە کتێبخانەی کوردی لە ستۆکھۆڵم، سوید.
٢- تارق جامباز، یاسای زمانە رەسمییەکان، گ. پارێزەر، (٢٠٠٣)، ژ. (٥-٦).
٣- جەعفەر شێخولئیسلامی (د)، زمانی ستانداردو زمانی یەکگرتو... ھاوڵاتی، ٢/٧/٢٠٠٨، ژ (٤٣٦).
٤- دەستوری کۆماری عیراق، ئابی (٢٠٠٥).
٥- سەلام ناوخۆش (د)، ستاندارد بوونی زمانی کوردی لەنێوان زمانی سیاسەت و سیایەتی زمانی، (٢٠١٠)، لە بڵاوکراوەکانی رێکخراوی زمانناسی، منارە، ھەولێر.
٦- عەبدولمەناف رەمەزان ئەحمەد، ئەتڵسی زمان ھەرێمی کوردستان، (٢٠٠٩)، وەک نمونە، نامەی ماستەر، زانکۆی سەلاحەدین.
٧- غازی عەلی خورشید، زمانی فەرمی بۆ ھەرێمی کوردستان، (٢٠١١)، سەردەم سلێمانی.
٨- فوئاد محەمەد خورشید. زمانی کوردی و دابەشبوونی جوگرافی شێوە زارەکانی، (١٩٨٥)، بەغداد: ئافاقی عەرەبی.
٩- قەیس کاکل تۆفیق (د)، ئاسایشی نەتەوەیی و پلانی زمان، (٢٠٠٧)، چ. یەکەم، موکریان، ھەولێر.
١٠- لوقمان رەئوف عەلی (د)، شوناسی شیعریی شێرکۆ بێکەس،(٢٠١٧)، چاپی یەکەم، چاپخانەی کارۆ، سلێمانی.
١١-  محەمەد مەعروف فەتاح (د)، زمانەوانی، (١٩٩٠)، دار الحکمە، بەغدا.
١٢- محەمەد مەعروف فەتاح (د)، زمانی ستاندارد و زمانی یەکگرتووی کوردی، (٢٠٠٨).
١٣- محەمەدی مەحویی (د)، مەنامە، دەروازەی یەکەم، (٢٠١٧)، سلێمانی.
١٤- محەمەدی مەحویی، (د)، زمان و زانستی زمان، سەرەتایەک بۆ زانستی زمان، (٢٠١١)، بەرگی یەکەم، سلێمانی.
١٥- نەریمان عەبدوڵڵا خۆشناو (د)، زمانی ستانداردی کوردی، (٢٠١٣)، چاپی یەکەم، ھەولێر.

 

زمانی فارسی
١- پرویز ناتل خانلری، زبان شناسی و زبان فارسی، (١٣٧٣-١٩٩٤)، چاپ ششم، تھران، توس.
٢- خسرو فرشیدور، لغت سازی و وچع ترجمە اێگلاحات علمی و فنی، (١٣٨٠-٢٠٠١)، تھران.
٣- روزنامە ھمشھری، زبان قدیم تسلگ دونفر ، ١٥/٥/٢٠١٥.
٤- گبقە بندی زبانھا، ایجادی نڤم در بی نڤمی زبان بابلی،(١٣٩٣)، ترجمە از زبان فرانسە: علی بلخکانلو.

 

زمانی عەرەبی

دستور العراق الموقت، الصادرة في 27 تموز (1958).

 

زمانی ئینگلیزی

١. Atlas of the World's Languages in Danger, UNESCO, p ٤
٢. Dialectology, J, K, Chambersaun Peter Traudgill, p ٣.
٣. le français dans le monde no ٣٥٥ janvie

ھەروەھا سود لەم وێب سایتانە وەرگیراوە:

http://widget.yodawork.com/book/viewer.aspx?l٩٠٣٧٠٤٦١&bookshop
http://irisharoundoz.com/blog/٢٠١٥/١١/١٦/most-spoken-languages-in-the-world
http://www.newworldencyclopedia.org/p/index.php?search=+ranking+all+languages
mit.edu/department/global-studies-and-languages