گۆڤاری زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی، گۆڤارێكی زانستی - وه‌رزییه‌، زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی ده‌ریده‌كات، پشتبه‌ست به‌ فه‌رمانی وه‌زاریی – وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی/ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ژماره‌ (9/15332) له‌ (5/8/2015)دا. ئاماژه‌ به‌ كۆنوسی لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی تایبه‌ت به‌ ده‌ركردنی گۆڤاری زانستی له‌ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا، كه‌ له‌ به‌رواری ( 4 / 8 / 2015 ) دا په‌سه‌ندكراوه‌ و بڕیاردراوه‌ به‌ پێدانی مۆڵه‌ت به‌ ده‌ركردنی (گۆڤاری زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی) له‌ لایه‌ن زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆییه‌وه‌، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گشت مه‌رجه‌كانی ده‌ركردنی گۆڤاری زانستیی تێدا جێبه‌جێ كراوه‌. توێژینه‌وه‌كانی ئه‌م گۆڤاره‌ بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌ی زانستیی به‌كاردێت.

به‌م هۆیه‌وه‌ ده‌سته‌ی نوسه‌رانی گۆڤاری زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی، خۆشحاڵ ده‌بێت به‌ بلێوكردنه‌وه‌ی توێژینه‌وه‌و به‌رهه‌مه‌ زانستیه‌كانی توێژه‌رانی هه‌ر دوو بواری ( زانستیی/ زانسته‌ مرۆڤایه‌تیه‌كان) به‌ پێی ئه‌ومه‌رجانه‌ی كه‌ بۆ بلێوكردنه‌وه‌ دانراون له‌ گۆڤاره‌كه‌دا

 

ناوی گۆڤار : گۆڤاری زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی

جۆری ده‌ركردنی گۆڤار : وه‌رزییه‌

پسپۆڕی گۆڤار : هه‌ردوو بواری ( زانستیی – زانسته‌ مرۆڤایه‌تیه‌كان)

 

 ISSN 2411-7757 : ژماره‌ی نێوده‌وڵه‌تی گۆڤار به‌شێوه‌ی چاپكراو

ISSN 2411-7765 : ژماره‌ی نێوده‌وڵه‌تی گۆڤار به‌شێوه‌ی ئۆنڵاین

 

Please publish modules in offcanvas position.