مەرجەکانی بڵاوکردنەوە لە گۆڤاری زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی


• دەبێت توێژینەوەکە نوێ بێت و گۆڕانکاری نوێی تیادا دەستنیشانکرابێت.
• دەبێت توێژینەوەکە لە هیچ شوێنێکی تردا بڵاونەکرابێتەوە، و نابێت لە هەمانکاتدا نێردرابێت بۆ بڵاوکردنەوە لە گۆڤارێکی تر.
• دەبێت توێژەرپابەندی مەرجە هونەرییەکانی گۆڤارەکە بێت بۆ شێوەى نوسین، وێنە، خشتە و ... هتد.
• ئەندامانی دەستەى گۆڤار مافی ئەوەیان هەیە کە توێژینەوەیەک ڕەت بکەنەوە ئەگەر:
- پابەندی ڕێنماییەکان نەبێت.
- لەگەڵ ستراتیژ و بۆچوونی گۆڤارەکە نەگونجێت.
- ئەگەر پاش ڕاوێژکردن لەگەڵ پسپۆڕانی تایبەت دەرکەوت کە توێژینەوەکە لە ئاستێکی نزم دایە پێش ناردنی بۆ پسپۆڕانی هەڵسەنگاندن.
• توێژینەوەکە پێش بڵاوکردنەوەى ئەنێردرێت بۆ (2 تا 3 ) پسپۆڕی تایبەت لە بواری توێژینەوەکەدا لە ناوەوە و دەرەوەى هەرێم بە پێی پێویست بۆ هەڵسەنگاندن و دواى وەرگرتنەوەى وەڵامی پسپۆڕەکان، لەلایەن بۆردی دەستەى نوسەرانی گۆڤارەوە بڕیاری لەسەر دەدرێ بۆ هەنگاوەکانی تر.
• توێژینەوەکان بەزمانی (کوردی/عەرەبی/ئینگلیزی) لە گۆڤارەکەدا بڵاودەکرێنەوە، بە پێی ئەو کڵێشەیەى لە ماڵپەڕی گۆڤارەکەدا دانراوە.
• بێجگە لەو توێژینەوانەی کەلە پسپۆڕی بەشی زمانی ئینگلیزی کۆلێجەکانەوە ئەنوسرێن، بۆ سەرجەم ئەو توێژینەوانەی کە بە زمانی ئینگلیزی نوسراون ، پێویستە لەسەر توێژەر کە لەگەڵ توێژینەوەکەیدا پەڕەیەک هاوپێچ بکات بیسەلمێنێت هەڵسەنگێنەرێکی زمانەوانی شارەزا پێداچونەوەی زمانەوانی بۆ توێژینەوەکەی کردووە .
• سەرجەم توێژینەوەکان پرۆسەی (دزینی هزری - الانتحال الفکری – Plagiarism)یان بۆ ئەنجام ئەدرێت، هەر بۆیە خاوەنی توێژینەوەکە خۆی بەرپرسیارە لە ناوەرۆکی توێژینەوەکەی و ئەنجامەکانی، بۆ ئەم مەبەستەش پێویستە توێژەر فۆرمێکی تایبەت پڕدەکاتەوە کە لە ماڵپەری گۆڤارەکەدا بۆ ئەم مەبەستە دانراوە.
• توێژینەوەکە ئەبێت بەشێوەى پەڕە ( Hard Copy) و ئەلکترۆنی (Soft-Copy) بگاتە گۆڤارەکە.
• پێویستە توێژەر (3) کۆپی لە توێژینەوەکەی پێشکەش بە گۆڤار بکات، دووانیان بە بێ نوسینی ناو و ناونیشانی توێژەر لەسەر توێژینەوەکە، وە کۆپی سێیەمیان پێویستە ناوی توێژەر و زانیاری تەواوی لەسەر بنوسرێت. وە ئەکرێت توێژینەوەکان لە رێگەى ئیمەیڵى (This email address is being protected from spambots. You need JavaScript enabled to view it.) بگەیەنرێنە گۆڤار، بەمەرجێک توێژەر پێشتر پسوڵەی تێچونی بڵاوکردنەوەی توێژینەوەکەی لە ژمێریاری وەرگرتبێت.
• تێچووی بڵاوکردنەوە توێژینەوە لە گۆڤاردا بڕی ( 150) هەزار دینارە ، ئەم بڕە پارەیەش بە دوو جار وەردەگیرێت . سەرەتا لەگەڵ توێژینەوەکەدا بڕی ( 100) هەزار دینار وەردەگیرێت ، وە پاش پەسەندکردنی توێژینەوەکە ، بڕی ( 50) هەزاری تر لە توێژەر وەردەگیرێت. وەئەگەر توێژینەوەکە پەسەند نەکرا ، ئەوا توێژەر بڕە پارەی دووەم نادات.
• نابێت ژمارەی لاپەڕەکانی هەر توێژینەوەیەک لە (20) لاپەڕە زیاتر بێت، ئەگەر ژمارەی لاپەڕەکانی توێژینەوەیەک لەو ڕێژەیە زیاتر بوو، ئەوا بۆ هەر لاپەڕەیەکی زیاتر، بڕی (10) هەزار دینار وەردەگیرێت.
• توێژینەوەکە بە قەبارەی (16) بۆ ناونیشان، قەبارە (14) بۆ ناوەرۆک، قەبارە (12) بۆ پەراوێزەکان، لە ژێر ناونیشاندا ناو و ناونیشانی توێژەرەکان دەنوسرێت، توێژینەوە کوردییەکان و توێژینەوە عەرەبییەکان بە فۆنتی (Traditional) ئەبێت و بە یەک ستوون ( One Column ) ئەنوسرێت لە لاپەڕەکەدا، بۆ توێژینەوەکانی زمانی ئینگلیزی فۆرماتی IEEE بەکاردێت، و بە دوو ستوون Two Columns )) ئەنوسرێت.
• پەراوێزەکان لە بەشی خوارەوەى هەرلاپەڕەیەک دەنوسرێت بەشێوەى ئۆتۆماتیکی لە هەر لاپەڕەیەکی نوێدا ژمارەکە لە (1) لە نێوان دوو کەوانەدا دەست پێدەکاتەوە.
• لیستى سەرچاوەکان لە کۆتاییدا بەم شێوەیەى لاى خوارەوە دەنوسرێت:
• بۆ توێژینەوە: ناوی توێژەرەکان،" ناونیشانی توێژینەوە"، ناوی گۆڤار، (ساڵ) لەناو کەوانەدا، بەرگ (ژمارە) لاپەڕە.
• بۆ کتێب: ناوی نوسەرەکان، " ناوی کتێبەکە"، لایەنی بڵاوکەرەوە، (ساڵ) لەناو کەوانەدا، لاپەڕە.
• دواى پەسەندکردنی توێژینەوەکە، مافی بڵاکردنەوە بۆ گۆڤارەکەیە و خاوەنی توێژینەوەکە بۆى هەیە تەنیا لەو کتێبانەدا کە خۆی چاپیان دەکات ئەنجامەکەى بڵاو بکاتەوە، بەڵام بۆى نیە پێشکەش بە لایەنى تری بکات، چونکە گۆڤارەکە ئەو مافەى هەیە.
• خاوەنی توێژینەوەکە لەگەڵ پەسەندکردنی توێژینەوەکەى دەبێ دوا کۆپی چاککراوە بە پێی ڕێنمایی گۆڤار، بگەڕێنێتەوە بۆ گۆڤار.
• سەرجەم توێژینەوەکان لە ماڵپەری گوڤار (www.juhd.uhd.edu.iq) بڵاو دەکرێنەوە بە سیستەمى ( DOI ) .

 

ناونیشان:

زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی – سلێمانی – هه‌رێمی كوردستان/عێراق

009647480120630 -- 009647711529060

سندوقی پۆست: عێراق – سلێمانی 286

 

Please publish modules in offcanvas position.